100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    



وزە نیوز (ئاژانسی هەواڵی وزەی کوردستان)، دیجیتال مێدیایەکى کوردیە و تایبه‌تمه‌نده‌ بە روماڵی هەواڵى وزەى کوردستان (نەوت و گاز و کارەبا و ....هتد)، له‌ لایه‌ن په‌یمانگه‌ى كوردستان بۆ وزه‌ KEI - Kurdistan Energy Institute  به‌ڕێوه‌ده‌جێت و سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

تەواوى راپۆرت و بەدواداچون و داتا و زانیاریەکان لە لایەنى بۆردێکى زانستی پێکهاتەوو لە کەسانى زانستى و بەئەزمونى بوارى وزە و لەلایەن ستافێكى رۆژنامەنووسی پیشەیی و تایبەتمەند لە کەرتی وزە بەڕێوەدەچێت.
وزە نيوز رۆژانە بەرهەمەکانی بەشێوەی (بەڵگە، نەخشە، داتا، دیکیۆمێنت) لە رێگای پۆڕتاڵی خۆیەوە و میدیای هاوبەشەکانى (Partner Media) پێشکەش بە خوێنەران دەکات .
ئامانجی وزە نیوز گەیاندنی زۆرترین زانیاریە بە خوێنەری کورد لە سەرچاوەی باوه‌رپێكراو و زانستی و پیشەیی تایبەتمەند بە بوارى وزه‌.

بنەماکانی کاری وزە نیوز:
  • بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ئازادی وەدەستخستنی زانیاری، رێزگرتن لە بنەما نەتەوەییەکان، شەفافیه‌تی کەرتی وزەی هەرێمى کوردستان .
  • بڵاوکردنەوەی زانیاری ورد و تایبەت بە کەرتی وزەی کوردستان بۆ تاکی کورد بەشێوەیەکی زانستی و پیشەییانه‌ .
  • بڵاوکردنەوە و خستنە بەردەستی زۆرترین زانیاری لەسەر پەرەپێدان و گۆڕانکاریە هەنووکەییەکانی کەرتی وزەی کوردستان و کۆمپانیاکان و گرێبەستەکان و دەستی کار بۆ خوێنەرو تاکی کورد.
  • بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی پاراستن و پاک و خاوێن راگرتنی ژینگە کە پیشەسازی نەوت رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کێلگەکانی کار.
  • بایەخدان بە سامانی مرۆیی کوردستان و پاڵپشتیکردنی دەستی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکانی کوردستان.
  • بایەخدان بە دروستکردنی کادیری ناوخۆ لەپیشەسازی نەوت لە کوردستان .
وزە نیوز هەمیشە هەوڵی دروستکردنی پەیوەندیەکی توندوتۆڵ و کارکردن بە شێوەی تیمۆرک لەگەڵ سەرجەم رۆژنامەنووسانی تایبەتمەند بە بواری وزە دەدات ( لە ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق و نێوده‌وڵه‌تى)و ئامانجییشمان گەیاندنی زۆرترین زانیاریە لە کەرتى وزەى کوردستان بۆ تاکی کورد لە سەرچاوەیەکی زانستی و پیشەیی .

هەوڵەکان لە پێناو بروەدان و پرکردنەوەى بۆشاییەکى میدیاییى تایبەتمەند بە بوراى وزەى کوردستان چر دەکرێتەوەو وەک مێدیایەکى کوردیش هەوڵدەدەین ببینە سەرچاوەى زانیارى و هەواڵ بۆ دەزگا راگەیاندنە ناوخۆیی و جیهانیەکان .

Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار