100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
کوردستان بەرەو سەربەخۆیی
نانی لۆوڕا باربۆسا


هێرشەکانی ئەم دواییەی سوننە (دەوڵەتی ئیسلامی عێراق) بۆسەر سنوری کوردستان لە کۆتاییەکانی مانگی ٧ی ئەمسال خوێندنەوەی رووداوەکانی بۆجۆرێکی تر ‹گۆڕی و فرسەتێکی وا بۆ کورد درووستکرد، کەلە دوای جەنگی ئازادی عێراقەوە چاویان لێی بڕیبوو، ئەویش کشانەوەی سوپای عێراقی بوو بۆ باشوور و جێهێشتنی ئەو ناوچانە بوو کەتیایدا پێشمەرگە توانیان هێزەکانیان تیادا جێگیربکەن، کە بە درێژایی ماوەکانی رابردوو وەک ناوچەی کێشەلەسەر ناوزەدکراوە.حکومەتی عێراقیش ئەم هەنگاوەی پێشمەرگەی وەک هەرەشەیەکی ئەمنی لەسەرخۆی وەسفکرد، لە بەرامبەریشدا هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، ئەوان چوونەتە ئەو شوێنانەی کە بەدرێژایی مێژووی بابوباپیرانیان سنووری ئەوان بووە.

کەرکوک چوارەم گەورە کێلگەی نەوتی عێراقە کە تێکڕای یەدەگەکەی دەگاتە ٨.٩ ملیار بەرمیل، هێلی کەرکوک – جیهان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئیدارە دەدرا یەکێکە لە هێلە گەورەکانی عێراق و توانای هەناردەی ٣٠٠ هەزاربەرمیلی هەیە رۆژانە و لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە چەندین جار لەلایەن بەرهەلستکارانی حکومەتی عێراقیەوە رووبەرووی تەقاندەوە بووەتەوە. لەمساڵیشدا لە مانگی ٣ەوە هەناردەکردنی نەوت بەم هێلە وەستاوە. هاوکات هەرێم توانی لە رێگای دروستکردنی هێلی خۆیەوە لە تەق تەق بۆ خورمالەو لەوێشەوە تورکیا کەمتر پشت بە هێلی کەرکوک – جیهان ببەستێت. ئەمەش هەولێکی گرنگە کە کورد لە هەوڵی بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانیدایە لە رێگای هێلی تایبەت بەخۆیەوە، بێگومان ئەوە دەبێتە هۆی جێگیرکردنی زیاتری ئابووری ناوخۆ بە ئامانجی نزیک بوونەوە لە سەربەخۆیی و دەوڵەت.

کوردەکان پێیان وابوو ئەوە باشترین کاتە بۆ دروستکردنی ئابووری سەربەخۆ کە هەوێنی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیە، ئەو بەیانەی بارزانی بۆ ریفراندۆم تەنها رۆژێک دوای فەشەلهێنانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بوو بۆ دروستکردنی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق، هەروەها کورد تووشی بێئومێدیەکی زۆربووە بەدرێژایی ماوەی رابردوو لەگەڵ حکومەتە جیاوازەکانی عێراقـ، بۆیە سەرجەم ریسک و ئەگەرەکانیان دەزانی لە ئەگەری راگەیاندنی هەر هەڵوێستێکی چاوەرواننەکراو بەرامبەر بەغدا.ئەمەش لەکاتێکدابوو کورد خاوەنی بارودۆخێکی گونجاوو بەهێزبوو لەناوخۆی عێراق بەتایبەت وەک لە پێشدا باسمکرد کورد توانی سەرکەوتنێکی باش لە گەڕانەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەدەستبهێنێت. سەڕای ئەوەی کورد لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەلاتی کەرکوک بە درێژایی ١٠٠٠کم ی خاکەکەی لەدەست چەکدارانی داعشدایە، و تەنها ٥٠کم ی لەژێر سایەی هەرێمی کوردستانە و تەنانەت ئەگەر کورد بە شداری حکومەتی حکومەتی عێراقیش بکات، هەموو هێماکان ئەمرۆ بەلای ئەو سیناریۆیەن کە سەرۆکی هەرێم بیری لێدەکاتەوە

. ئەم هەلوێستە شتێک نەبووە بەهۆی ترسنۆکی و هەڵاتنی سوپای عێراقەوە یاخود بەهۆی ئازایی پێشمەرگەوە روویدابێت، بەڵکو لە بنەرەتدا لەلایەک بەهۆی دیمۆگرافیای ناوچەکە کە زۆریەنەی دانیشتوانەکەی کوردن هاتە پێش، و لەلاکەی تریشەوە تەکتیکەکانی داعش بەرامبەر بە شیعە و ئامانجی ئەمنی ناوخۆیی ئەم دابەشبوونەی هێنایە ئاراوە. ئەو کات هێزەکانی داعش بە شێوەیەکی رواڵەتی خۆیان دوورگرت لە شەری پێشمەرگە، بەهەمان شێوەش پێشمەرگە لەگەڵ هیچ یەک نەبەغداو نە داعش پەیوەندی نەبەستاو رایانگەیاند، ئەوان تەنها لە حاڵەتی بەرگریکرندا دەبن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. دواجار بەهۆی روودانی چەند شەرێک لە نێوان هەریەکە لە هێزەکانی پێشمەرگەو و داعش، هەروەها داعش و سوپای عێراق لە ناوچەکانی کەرکوک و دیالە، هێزەکانی پێشمەرگە توانیان ناوچەیەکی فراوان لە کێشەلەسەرەکان بگەرێننەوە سەر کوردستان و سنورێکی پتەو بۆخۆیان لەو ناوچە کوردیانەی وەک خۆیان وتیان دروست بکەن، بەشێوەیەک کەسنوورە نوێکە بەشێکی کەمە نەتەوەکانیشی گرتەخۆی کە کورد نەبوون و لەو ناوچانەش نیشتەجێ بوون. لەگەڵ پێشرەوی کردنی حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆل کردنی کەرکوک و ناوچەکانی نەینەواو سەلاحەدین و دیالە، کورد فرسەتێکی بەشێوەیەکی لەناکاو بۆ رێککەوت کە ئامادەکارییەکی تەواوی بۆ نەکردبوو، فرسەتێک هاوشێوەی دروستبوونی وڵاتی فەلەستین کە هەموولایەک وای بۆ چوون بارودۆخێکی زۆر گونجاو هاتۆتە پێش بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە ٣٠ی تەمووزی ٢٠١٤%٤٠ی خاکەکەی بۆ گەرایەوە. ئەو کات سەرۆکی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەلێنیدا کە بە زووترین کات ریفراندۆم لەسەر چارەنووسی خۆیان بکەن، و هەر ئەو دەمەش پەرلەمانی راسپارد بۆ دانانی کاتێکی گونجاو بۆ دەنگدان لەسەر ئەو بابەتە، و رەتیکردەوە کە پێشمەرگە لەناوچە نوێکان بکشێتەوەو ووتی ئەوە حەقیقەتێکی ئیجباریەو ئێمە دەمێنینەوە تیایداو پێشمەرگەش ناکشێتەوە، ئەمەش نەک هەر زەحمەت بوو بۆ حکومەتی عێراق کە خەڵکی ئەو ناوچانە دەربکات، بەڵکو هەرێم بەدوای رێگایەکی فەرمیدا دەگەڕا بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بە فەرمی بخرێنەوە سەر کوردستان. ئەوە ئاشکرایە کە ئەگەر کوردستان بتوانێت هەموو ئەو بارودۆخانەی ئێستا هاتونەتە ئاراوە بە قازانجی خۆی بشکێنێتەوە، ئەوا بەهۆی نفوسی ناوچەکەیەوە دەتوانێت پەل بۆ سەربەخۆیی باوێت، بێگومان ئەمەش لەسەر توانای ئابووری هەرێم دەوەستێت بەتایبەت توانای هەناردەکردنی نەوت و مامەڵەی ولاتانی دراوسێ لەگەڵی.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی کوردستان و لە مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٤دا هەرێم توانی نەوتی هەردوو کێڵگەی تاوکێ و تەق تەق هەناردە بکات، بەرپرسانی کورد ئەو کات رایانگەیاند ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ زیادبوونی پشکی بودجەی کوردستان، لە دواییشدا هەروا دەرچوو، دوای چەند مانگێک هەرێم توانی هەناردەی نەوتی بگەیەنێتە ٢٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە، لەوێوە توانرا پەیوەندیەکی بازرگانی باش لەگەڵ تورکیا دروست بکرێت. ئەمرۆ ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە هەڵگری نەوتی کوردستانن و گەیشتوونەتە بازارەکانی ئەوروپا خۆی لە زیاتر ٢٨ کەشتی دەدات، ئەمە جگە لەو برەی کە لە عەمبارەکانی تورکیادا رۆژانە ئامادە دەکرێت بۆ فرۆشتن، ئەمانەش لە کاتێکدان کە حکومەتی بەغدا، بە تووندی دژی ئەو هەوڵانەی هەرێمەو کوردستانیش بەردەوامە لەسەر فرۆشتنی نەوتەکەی بەمەبەستی بەدیهێنانی ئەو خەونانەی کە ساڵانێکە کورد چاوەرێی دەکات. دواجار بەهۆی پێشکەوتنی سەرکردایەتی سیاسی کورد لەو بڕیارەوە، هەروەها بەهۆی پەیوەندی راستەوخۆی کبۆ یەکەمجار لە مێژووی کوردستان و لە مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٤دا هەرێم توانی نەوتی هەردوو کێڵگەی تاوکێ و تەق تەق هەناردە بکات، بەرپرسانی کورد ئەو کات رایانگەیاند ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ زیادبوونی پشکی بودجەی کوردستان، لە دواییشدا هەروا دەرچوو، دوای چەند مانگێک هەرێم توانی هەناردەی نەوتی بگەیەنێتە ٢٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە، لەوێوە توانرا پەیوەندیەکی بازرگانی باش لەگەڵ تورکیا دروست بکرێت. ئەمرۆ ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە هەڵگری نەوتی کوردستانن و گەیشتوونەتە بازارەکانی ئەوروپا خۆی لە زیاتر ٢٨ کەشتی دەدات، ئەمە جگە لەو برەی کە لە عەمبارەکانی تورکیادا رۆژانە ئامادە دەکرێت بۆ فرۆشتن، ئەمانەش لە کاتێکدان کە حکومەتی بەغدا، بە تووندی دژی ئەو هەوڵانەی هەرێمەو کوردستانیش بەردەوامە لەسەر فرۆشتنی نەوتەکەی بەمەبەستی بەدیهێنانی ئەو خەونانەی کە ساڵانێکە کورد چاوەرێی دەکات. دواجار بەهۆی پێشکەوتنی سەرکردایەتی سیاسی کورد لەو بڕیارەوە، هەروەها بەهۆی پەیوەندی راستەوخۆی کوردستان و تورکیا نوری مالیکی بریاری راگرتنی بوودجەی کوردستانیدا. هەروەها بەهۆی هێرشی بەرهەڵستکارانەوە بۆ سەر کێڵگە نەوتیەکانی عێراق، کوردستان بۆ ماوەیەک تووشی ئەزمەی سووتەمەنی هات،بەڵام هیچ یەک لەمانە نەیانتوانی هەرێم لە هەنگاوەکانی بەرەو بسەربەخۆیی ئابووری لە کوردستان رابگرن.وردستان و تورکیا نوری مالیکی بریاری راگرتنی بوودجەی کوردستانیدا. هەروەها بەهۆی هێرشی بەرهەڵستکارانەوە بۆ سەر کێڵگە نەوتیەکانی عێراق، کوردستان بۆ ماوەیەک تووشی ئەزمەی سووتەمەنی هات،بەڵام هیچ یەک لەمانە نەیانتوانی هەرێم لە هەنگاوەکانی بەرەو بسەربەخۆیی ئابووری لە کوردستان رابگرن.

پێکهێنانی حکومەتی عێراق

سەرەرای هەوڵە نێودەوڵەتیەکان لە دژی داعش و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی لە کەمترین کاتدا، نەتوانراوە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بە ئاراستەیەکی سەرکەوتوو ببردرێت، بەتایبەت بەدەستنەهێنانی زۆرینەی رەها لەلایەن کوتلەی سەرەکی پەرڵەمانی عێراق لە هەلبژاردنەکانی مانگی نیسان، هەروەها لەلایەکی تر بەهۆی بوونی ئەو فەوزا ئەمنیەی کە بەشێکی زۆری وڵاتی گرتۆتەوەو خراپی ئیدارەدانی ئابووری عێراق، ئەوەندەی تر کوتلە پەرلەمانیەکانی لەیەکێتیەکی نیشتیمانی دوورکردۆتەوە. سەرجەم چاوەکان لەسەر کێبرکێی شیعەو سوننەن لەگەڵ مالیکی. وەک دەرکەوتووە سەرکەوتنی سیاسەتی داعش لە ناوچەکە، بەشێکی زۆری لەلایەن شیعە نشینەکانی عێراقەوە پشتگیری دەکرێت.هەروەها مالیکیش بەهەموو شێوەیەک جەختی لەسەر مانەوەی خۆیدەکردەوە لە پۆستەکەی بەهەر شێوەیەک بێت، بەڵام دواجار بەهۆی دژبەرەکانییەوە نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە هەوڵەکانی و حەیدەر عەبادی وەک پالێوراوی سەرۆکی کابینەی نوێ دیاریکرا.بەشێکی زۆری ئەو ململانێیەی لە پێکهێنانی کابینەکەدا هەبوو پەیوەندی بە دژایەتی کورد هەبوو لەگەڵ مالیکی، جگەلەوەی لەناو پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بەهۆی بیرورای جیاوازو دابەشبوونی تائیفیەوە، هیچ ئەمەلێک لەلایەن سەرجەم کوتلەکانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی بەدی نەدەکرا، ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر ئەوەی کە هیچ لایەک نەتوانێ پاڵەپەستۆبخاتە سەر کورد و تۆمەتباری بکات بە هۆکاری سەرەکی پێکنەهێنانی ئەم حکومەتە. بەلای کوردەوە ئەوە گرنگ بوو کە حکومەتێکی وا لە عێراق بوونی نەبوو کە هیچ گرەنتیەکی پێبدات یانیش پاڵەپەستۆی بخاتە سەر لە ئەگەری هەر دەستپێشخەریەک کە بەرامبەر کورد دەکرێ انجا چ لە بارەی گەڕانەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکانەوە بووبێت یان لە بارەی بەکارهێنانی سامانی سروشتی کوردستان بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە

نەبوونی متمانە بە درێژایی مێژوو

هەر سەرەتا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، ئەوە روون بوو، کە تەنانەت ئەگەر مالیکی لە هەلوێستەکانیشی پاشگەز ببوایەوە بەرامبەر بەشداری کورد لە کابینەی نوێ، سەرکردەکانی کورد ماتمانەیان پێ نەدەکرد، ئەمەش بەشێکی زۆری لەپێناو ئەو سەربەخۆییە سیاسیە بوو کە کورد دەمێک بوو هەوڵی بۆ دەدا، سەرەتای تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغداش نمونەیەکی زیندووە لە درک نەکردنی هەردوولایەن بە بێ متمانەیی، بەتایبەت لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ کاتێک هەرێم و بەغدا لەرێکەوتنێکی باش نزیک بوونەوە کە بەغدا بەڵێنی ئەنجامدانی ریفراندۆمی بە هەرێمدا لە بەرامبەر بەشداریکردنیان بە شێوەیەکی جدی لە حکومەتی عێراق، بەڵام ئەم نزیک بوونەوەیە نەک هەر نەچووە واری جێبەجێ کردنەوە، بەڵکو بەشێوەیەک تێکچوو، کە بەغدا دان بە هەناردەی نەوتی هەرێم دانەنێت و پشکی بوودجەی کوردستان نەنێرێت، ئەمەش سەرانی کوردو شیعەی بە یەکجاری لەیەکتر دوورکردەوەو بێ متمانەییەکی تەواو لەلایەن هەردوو لایەنەوە بەدیکرا.

لەگەڵ ئەوەی کورد بە هێزی خۆیەوە توانی دەستبەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێتەوە کەلەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیرکرابوو و بە ناوچە کێشەلەسەرەکان ناوزەدکراوە، حکومەتی بەغدا جورئەتی نەکرد هەڵوێستێکی روونی پێشکەش بە کورد بکات لەبەرامبەر ئەوەدا بۆ سەربەخۆیی زیاتری هەرێم یان دانی سیستەمێکی گەورەتر لە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان کە ئەمەش جگە لە بێتوانایی حکومەتی عێراق و ترسنۆکیان نەبێت لە بریار هیچی تری لێ بەدی ناکرێت. سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە ئاشکرا رایگەیاند، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە ئازادکراوەکان ناکشێنەوەو لەوێ دەمێننەوە، بەتایبەت ناوچە دەوڵەمەندەکانی بە نەوت و گاز، هەروەها دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆتایی مانگی ٥ دا داوای وەزارەتی نەوتی عێراقی رەتکردەوە، سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ئەوەندەی تر هەلوێستی کوردی بە هێزتر کرد و مکوڕتری کردن بۆ مانەوەیان لەو ناوچانە.

هەلوێستی تورکیا

وەک دەوترێ سەربەخۆیی ئابووری بنەمای دامەزراندنی سیستەمی سەربەخۆییەوە لە ولاتدا، بێگومان ئەوەش دەکەوێتە دروستکردنی پەیوەندیەکی بازرگانی باش لەلایەن هەرێمەوە لەگەڵ ولاتانی دراوسێی و بەتایبەت تورکیا، هەرواش دەرچوو، دوای ئەوەی یەکەم بارە نەوتی هەرێم لە مانگی ٥ی ٢٠١٤گەیشتە ئەنقەرە هەموو ئاماژەکان ئەوەیان سەلماند، کە پەیوەندیەکی بەهێزی بازرگانی هەیە لەنێوان کوردستان وتورکیا، جگەلەوەش پەیەوندیەکە ئەوەندەی لە پەیوەندی نێوان دوو وڵات دەچوو، ئەوەندە لە هی هەرێمێک ولاتێک نەدەچوو.لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا بەشێوەیەکی جدی و ئاشکرا پشتگیری لە دروستبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ هەرێم رانەگەیاند، بێگومان ئەمەی بە مەترسیەک بۆ سەرخۆی هەژمارکردووە، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی کورد کەلەو وڵاتە دەژین، هەمیشە لەوە ترساوە کە ئەمە ببێتە فاکتەرێک بۆ جوڵانی ئەمانە بۆ دەسکەوتنی سیستەمێکی سیاسی سەربەخۆ هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق. تورکیا عاتفیانەبیری دەکردەوە، پێی وابوو کڕینی نەوتی کوردستان هۆکارێکی گرنگ دەبێت هەم بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری خۆی و هەم بۆ دەمکوتکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە سنووریەکانی نێوانیان. لەگەڵ ئەوەی مەسعود بارزانی لەمدواییە چەندین لێدوانی بۆ راگەیاندنەکان دا سەبارەت بەم پرسە بەتایبەت کاتێک لەگەڵ بەرپرسەباڵاکانی تورکیا لە ماوەی رابردوو لە بۆنەو کۆبوونەوەکان دەردەکەوت، تورکیا وردە وردە ئاماژە سەرەتاییەکانی دەردەکەوت لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی لە باکووری عێراق .بێگومان ئەم ئاماژانە گەورەترین خزمەتی کرد بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە هەلبژاردنەکانی ئەم دواییە بەتایبەت لە راکێشانی هەست و سۆزی کوردەکانی ئەو وڵاتە لە دەنگدانیان بەم و پشتیوانی کردنیان لە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا لەگەڵ ئەوەشدا کوردی ئەو وڵاتە کاتێک سەیریان دەکرد ئەوان ئەگەر پشتگیری ئەردۆغانی بکەن هاوشێوەی کوردەکانی عێراق بەهۆی ئەو ریسکە بازرگانیەی کە لەگەڵ ئەنقەرەوە ئەنجامیانداوەناتوانن سیستەمێکی ئۆتۆنۆمی لە تورکیا بە دەستبێنن.

هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرامبەر کوردستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە روونی دیارە، کە ئەوان مامەڵە لەگەڵ هەرێمێک دەکەن نەک ولاتێک، ئەمەشیان چەندین جار دووپاتکردۆتەوە کە هاوپەیمانیەتی لەگەڵ هەرێم لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەمریکادایە لە عێراق، لەگەڵ ئەوەی لێرەو لەوێ ئەمریکا پشتگیری لە دروستبوونی کیانێکی سەربەخۆ دەکات بۆ کوردـ ئەوەش ناشارنەوە کەپاڵپشتی سەرەکین بۆ جێگیربوونی بارودۆخی عێراق. لەگەڵ ئەوەشدا وەک چاودێران باسی دەکەن، ئەمریکا هەمیشە لەپشتی دەرگا داخراوەکانەوە بەردەوامە لەسەر پەیامە ناراستەوخۆکانی بۆ کوردستان بۆ ئارامگرتن و هاندانیان لەپێناو هەوڵدان بۆ وەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی

دەرەنجام

لەمێژووی ئەم هەرێمە تائێستا کوردستان ئەوەندەی ئێستا هەڵوێستی بەهێز نەبووە لە ناوچەکە، بێگومان ئەمەش مانای ئەوەنیە کورد بریاری خێراو دیراسەنەکراو بدات لەسەر ئەو بنەمایە. ئەمرۆ هیچ سەقفێکی زەمەنی دیارنیە بۆ ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمەی سەرۆکی هەرێم ماوەی رابردوو لە پەرلەمان باسی کرد، بەڵام پێویستە کە بارزانیش زانێت کە گۆڕانکاریەکانی ئەم چەند مانگەی دوایی خوێندنەوەی چەندین ساڵی ئەوی پێچەوانە کردۆتەوە و هەرگیز چاوەرێ ناکرێت لە ماوەیەکی کەمدا بارودۆخی عێراق بە شەوو رۆژێک گۆرانکاریەکی تەواو بەخۆیەوە ببینێت، هەروەها کوردیش حەز بەوە دەکات بەرەنگاری هەر سوپایەک بێتەوە کە بیەوێ لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دووری بخاتەوە، لەهەمان کاتیش کورد ئازاد کراوە لە نزیکبوونەوە لە تورکیاو زیادکردنی هەناردەی نەوتی خۆی لە رێی تورکیاوە، بەڵام نارۆشنی هەڵوێستی تورکیا لەلایەک و دژایەتی چەند چینێکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی وەک ئێران و ئەمریکا لەلایەکی تر وایکردووە کە کورد نەتوانێ لەماوەیەکی کورتدا ئەو مافە پیادەبکات، و لە ئەگەری پیادەکردنیشی دەکرێ لەلایەن ئەمانەوە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان کەلە کوردستان کاردەکەن بکشێندرێنەوە، ئەمەش مانای نەمانی بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەیە لە ناوچەکە. هەرچەندە بریاری ئەنجامدانی راپرسیش لەماوەی ٦ مانگی داهاتوو هێشتا وەلانەنراوە، بەڵام بەهۆی پێگەی جوگرافی کوردستانەوە پێویستە هەرێم بتوانێت سەرەتا هەڵوێستی ولاتانی دراوسێی وەدەست بخات. رۆڵی بەغدا لە هەرێم تەواو کەمبۆتەوە، ئەمەش تەنها ئەمرۆ نیە، بەڵکو تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ماوەی رابردوو گەیشتە ئاستێک کە هەردوولا هێزدژی یەکتر بجولێنن، تەنانەت فرۆکە جەنگیەکانی عێراق لە ماوەکانی رابردوو چەند ناوچەیەکی دیالەو دوزو سەعدیەشیان بۆردومان کرد، بەڵام هەرزوو بەرپرسانی عێراق رەتیان کردەوە کە ئامانج لەم هێرشە ئاسمانیانە کورد بوبێت، هەروەها ئەوە لای کورد دیاربوو حکومەتی ناوەندی بەم هێرشانە دەیەوێت هەیمەنەی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا کوردستان هەمیشە بەئاگایە لەوەی لەهەر ئەگەرێکی سەربەخۆیی بێت یان ریفراندۆم تابتوانێت خۆی بەدووربگرێت لە بەرپەرچدانەوەی سەربازی لەگەڵ بەغدا. بە کورتی ئەمرۆ کوردستان دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت سنوورە نوێیەکەی لە باشوورو باشووری خۆرئاواوە بەهێز بکات و پەرەیەکی زیاتر بە توانا ئابووریەکانی بدات، بە شێوەیەک کە ببێتە مایەی دامەزراندن و سەرنجراکێشانی وڵاتانی دراوسێی و بێگومان ئەمەش بۆ پیادەکردنی مافە سیاسیەکانی لە ماوەیەکی درێژدا.

:04:01:24.02.2015
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار