100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
حکومەتی هەرێمی کوردستان و داناگاز بۆ چارەسەری کێشەکان رێککەوتن
حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمەڵەی گرووپی پێرڵ واژۆ دەکات کە پێکدێن لە داناگاز، کۆمپانیای سنوورداری نێودەوڵەتی نەوتی کرێسێنت و کۆمپانیای سنوورداری نەوتی پێرڵ.

بەپێی رێککەوتنەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو قەرزانەی کە لەلایەتی بڕێکی دەستبەجێ دەدات بە پێرڵ. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێکی دیکە لە قەرزەکانی بەو مەرجە دەداتە ئەو کۆمەڵەیە کە تەرخان بکرێت بۆ سەرمایەگوزاریی تایبەت لە بواری نەوت و گاز و گەشەدانی زیاتر بە بەرهەمهێنان.

بەپێی رێککەوتنەکە ، پێرڵ بەرهەمی گاز لە کۆرمۆر بە رێژەی 160% لەوەی ئێستای زیاتر دەکات.

 

سەبارەت بە قەرزەکانی داناگاز لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەپێی رێککەوتنەکە ، ئەو بڕەی کە لەلایەن دادگاوە دیارییکراوە چیدیکە وەک قەرز لە سەر حکومەتی هەرێم نامێنێتەوە بەڵکو وەک خەرجیی زیادە دەبێت لەو بەرهەمەی کە لەلایەن پێرڵەوە لە داهاتوودا لە سەرچاوەکان بە دەستدێت.

لە داهاتی زیادەی سەرچاوەکان پارەکە بۆ پێرڵ تەرخان دەکرێت کە دوای وەرگرتنەوەی خەرجییەکان لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانیپێرڵەوە، 78%ـی سەرچاوەکان کە لە کۆرمۆر و چەمچەماڵەوە بە دەست هاتوون بۆ حکومەت دەبن و 22%ـیش بۆ پێرڵ. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 50%ی گازە زیادەکە دەکڕێت، ئەوەش بۆ مەبەستی زیادکردنی وەبەرهێنانی گاز بۆ وێستگەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان. بڕی 50%ەکەی دیکە لە گازەکەش لە لایەن "پێرڵ"ەوە دەفرۆشێت، ئیدی ئەگەر بە کڕیارانی ناو عێراق بن یان بۆ دەرەوە یان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا. 

پیرڵ راهێنانە ناوخۆییەکان و پرۆگرامەکانی تایبەت بە دامەزراندنی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی کار و ستافەکەی زیاتر رەنگدانەوەی هەرێم بێت و لە هەمانکاتیشدا پاڵپشتی کۆمەڵگا لۆکاڵییەکان دەکات، ئەوەش لە رێگەی پرۆگرامەکانی "بەرپرسیارێتی هاوکاری کۆمەڵایەتی"ەوە. 

بڵاوکراوەی هاوبەشی رۆژنامەڤانی

دوایەمین دەق و تەواوی دەقی رێککەوتنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرووپی پێرڵ 

رێککەوتنی چارەسەرکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و  گرووپی پێرڵ کە پێکدێن لە هەریەکە لە 1 دانا غاز، 2 کۆمپانیای سنوورداری نێودەوڵەتی نەوتی کرێسێنت و 3 کۆمپانیای سنوورداری نەوتی پێرڵ.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرووپی پێرڵ، لایەنەکان، پێکەوە رێککەوتنێکی باڵایان سەبارەت بە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ واژۆکرد لە رۆژی 4ـی نیسانی 2007. دواتر ناکۆکییەک لە نێوانیاندا دروستبوو سەبارەت بە هەندێک بابەتی دیاریکراو و لەسەر رێککەوتنە باڵاکە و ئەوان گەڕانەوە بۆ ناکۆکییەکانی 21ـی ئۆکتۆبەری 2013 بۆ دادوەرییەک لە سەر کەیسی ژمارەی 132527 بۆ دادوەریی و بڕیاردان لەسەری لەلایەن دادگایەک لە لەندەن.

لایەنەکان رێککەوتن لە سەر چارەسەری تەواو و یەکجاریی هەموو جیاوازییەکانیان بە رێگایەکی دۆستانە و بە کۆتاییهێنان بە دادگاییەکە و ئەوەی پەیوەستە بە پرۆسێسەکانی دادگاوە و هەروەها وازهێنان لە هەموو ئەو سکاڵایانەی کە ماونەتەوە لە ناویشیاندا بابەتی زیانەکان کە گرووپی پێرڵ لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزی کردبووەوە؛ پیادەکردنی میکانیزمێک بۆ چارەسەری 2.239 ملیۆن دۆلار کە لەلایەن دادگاوە تا ئێستا دیاریکراوە؛ هەروەها پرۆسێسکردنی دەستبەجێی گەشەدانی سەرچاوە جیهانییەکانی رێککەوتنە باڵاکە لە بەرژەوەندی هەردوولا هەروەها لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق.

رێککەوتنە چارەسەرییەکە تیشک دەخاتە سەر ئەمانەی خوارەوە: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ بڕی 600 ملیۆن دۆلار دەدات بە پێرڵ.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها دەستبەجێ بڕی 400 ملیۆنی دیکە دەدات بە پێرڵ تا تەرخانی بکات بۆ وەبەرهێنانی تایبەتی بۆ گەشەدانی زیاتر بە زیادکردنی بەرهەمهێنان. 

پێرڵ بەرهەمی گاز لە کۆرمۆر زیاد دەکات بە رێژەی 500 MMscf لە رۆژێکدا، بە رێژەی 160% زیاد دەکرێت لە ئاستی بەرهەمی ئێستای لە گازی زیادە. گازی زیادە و هەروەها بەرهەمی دیکەی زیاتر کە چاوەڕێدەکرێت لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵدا دەست بە بەرهەمهێنانی بکرێت.

بڕی ئەو پارەیەی کە دادگاییەکە دیارییکردووە (1.239 ملیۆن دۆلار) ئیدی وەک قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم نابێت و دووبارە پێناسە دەکرێتەوە وەک خەرجی زیادە کە بە دەست دێتەوە لەلایەن پێرڵەوە لە داهاتەکانی داهاتووی کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ.

بەشی قازانج تەرخاندەکرێت بۆ پێرڵ لەو داهاتانەی کە لە داهاتوودا بە دەست دێن لە ناوچەکانی رێککەوتنی باڵا کە هەموار کراونەتەوە بەوەی بگەنە ئاستێکی هاوشێوە لە سەرجەمی قازانجی بەشەکان بە شێوەیەکی ئاسایی پێشکەشکراون لە ژێر سایەی گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم هەموارکردنانە رەنگدانەوەیان دەبێت لە سەر مەترسییەکانی وەبەرهێنانی گەورەتر و خەرجییەکان گەشەدان بە سەرچاوەکانی گازی سرووشتیش دەگرێتەخۆ هاوشێوەی گەشەدان بە کەرتی نەوتی. دوای بەدەستهێنانەوەی خەرجییەکان و گەڕانەوەی وەبەرهێنانەکانە لەلایەن گرووپی پێرڵەوە، 78%ـی داهاتەکانی ناوچەکانی رێککەوتنی باڵا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و 22%ـیش بۆ کۆمپانیای پێرڵ دەبێت. 

لایەنەکان ئەوەیان روونکردووەتەوە کە کارکردنەکانی سنووری بلۆکی کۆرمۆر و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان دەدات بە گرووپی پێرڵ لە هەریەکە لە بلۆکەکانی 19 و 20 و هەروەها ئەمانەش بۆ ناوچەکانی رێککەوتنی باڵا زیاددەکات، ئەمەش بە پابەندییەکانی گرووپی پێرڵ بۆ وەبەرهێنانی هەڵسەنگاندنکاریی لەم بلۆکانەدا و گەشەدانی زیاتر ئەگەر سەرچاوەی نەوت و گازی بازرگانی دۆزرانەوە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 50%ی گازە زیادەکە دەکڕێت، ئەوەش بۆ مەبەستی زیادکردنی وەبەرهێنانی گاز بۆ وێستگەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان. بڕی 50%ەکەی دیکە لە گازەکەش لەلایەن "پێرڵ"ەوە دەفرۆشێت، ئیدی ئەگەر بە کڕیارانی ناو عێراق بێت یان بۆ دەرەوە یان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا. 

پێڕڵ راهێنانە ناوخۆییەکان و پرۆگرامەکانی تایبەت بە دامەزراندنی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی کار و ستافەکەی زیاتر رەنگدانەوەی هەرێم بێت و لە هەمانکاتیشدا پاڵپشتی کۆمەڵگا لۆکاڵییەکان دەکات، ئەوەش لە رێگەی پرۆگرامەکانی "بەرپرسیارێتی هاوکاریی کۆمەڵایەتی"یەوە. 

لایەنە پەیوەندیدارەکان راگەیێنراو و سازش و پاکانە ئەستۆ هاوبەشەکانی تایبەت بە رێکارەکانی دادگا و بڕیارەکەی دادگای لەندەنیان ئاڵوگۆڕ کرد. 

لایەنە پەیوەندیدارەکان زمان و بەندەکانی "رێککەوتننامەی باڵای تایبەت بە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ"یان دەستکاریکرد و روونیانکردنەوە، لەوانەش درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکە تاوەکو 2049.  

لایەنەکان زۆر خۆشحاڵن بە چارەسەرکردنی کێشەکە و بە پەرۆشەوەن بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ مەبەستی سودوەرگرتنی تەواو لە ناوچەکانی "رێککەوتننامەی باڵای تایبەت بە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ"، ئەوەش بۆ مەبەستی سودی هاوبەش و سود بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق. چارەسەرکردنی کێشەکەش دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق داهاتی زیاتریان دەستبکەوێت و وزەی کارەباش باشتر بێت. لایەنە پەیوەندیدارەکان باوەڕیان وایە ئەم رێککەوتنە وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش و سەلامەتە بۆ وەبەرهێنان. 

بەڕێز ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەرهەم و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان تاوەکو ئەمڕۆ سودێکی باشی هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە رێگای وزەی کارەباوە بە خەرجییەکی کەمەوە. ئێمە خۆشحاڵین بە ئەنجامی ئەم رێککەوتنە، کە دەبێتە هۆی کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان و هەروەها پێشخستنی کەرتی گازی سرووشتی دەباتە ئاستێکی نوێ". 

بەڕێز مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "کرێسنت پیترۆڵم" و بەڕێوەبەری رێکخستنی "دەستەی داناگاز" گوتی " ئێمە هەمیشە پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بۆ چارەسەری دۆستانەی کێشەکان بۆئەوەی پێشکەوتنی باش لە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ بەدەست بهێنرێت. ئێمە بەم رێککەوتنە خۆشحاڵین کە دیالۆگی ئەرێنی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوادا دەهێنێت و بەڵینی سوودێکی زۆریش بە لایەنەکان دەدات. چارەسەرکردنی بابەتی تەواوی قەرزەکان و دەستپێکردنەوەی هاوئاهەنگی تەواو تێڕوانینێکی ئەرێنی دەبەخشێت بۆ وەبەرهێنانی زیاتر و تێگەیشتن و بەکارهێنانی توانای سرووشتی ناوچەکانی "رێککەوتننامەی باڵای تایبەت بە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ". 
:12:24:31.08.2017
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار