100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
كۆمپانیای DNO و EXXON MOBIL رێككه‌وتن بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ بلۆكى باشیك
 كۆمپنایای DNO و EXXON MOBIL  رێككه‌وتن بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ بلۆكى 


كۆمپانیای دی ئێن ئۆی، نەرویجی نیوەی پشكەكانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمەریكی لەناوچەی باشیك، بەدەستدەهێنێت.
كۆمپانیاكە كەلەبواری نەوت و غازدا كاردەكات لەبەیاننامەیەكدا  كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی وزه‌ نیوز نێردراوه‌ ڕایگەیاند لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل رێككەوتووە بۆ ئەوەی لە ناوچەی باشیك بە خاوەندارێتی لەسەدا چلی پشكەكانی ئەو گرێبەستە كاربكات. 
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ، لەبەرامبەر وەرگرتنی نیوەی پشكەكانی ئیكسۆندا، لەسەدا ٣٢ی قازانج، دەداتە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل.
هەروەها ئیكسۆن مۆبیل، هێشتا خاوەندارێتی لەسەدا ٤٠ی گرێبەستەكە  و لەسەدا ٣٢ی قازانجەكان دەكات، و كۆمپانیای وزەی توركی خاوەندارێتی لەسەدا ٢٠ی پشكەكان و لەسەدا (١٦)ی قازانجەكان دەكات، و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش لەسەدا ٢٠ی پشكەكان دەكات.
ناوچەی گرێبەستی باشیك، بریتییە لە ٣٢٤كیلۆمەتری چوارگۆشە و دەكەوێتە ٦٠كیلۆمەتر لەرۆژئاوای ھەولێر و ٢٠كیلۆمەتر لەرۆژھەڵاتی موسڵەوە. 
پێشتر كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، چەندین لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی و جیۆفیزیكی لەوناوچەیە ئەنجامدابوو، ھەروەھا سەكۆیەكی بیرھەڵكەندنی دانابوو پێش ئەوەی كارەكانی بەھۆی كێشە ئەمنییەكانەوە لەو ناوچەیە ڕابگرێت. 
:04:48:08.09.2017
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار