100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
عێراق 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاوى به‌سره‌ له‌ بۆرسه‌ى دوبه‌ى ده‌فرۆشێت

ئاژانسی وزه‌ نیوز

كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) ئاشكراى ده‌كات، 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاوى قورس و سوكى به‌سره‌، له‌ مانگى تشریی دووه‌مى داهاتوو، له‌ بۆرسه‌ى دوبه‌ى ده‌فرۆشێت.

له‌ به‌یاننامه‌یەكدا كۆمپانیاى  كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست وزه‌ نیوز كه‌وتووه‌ كۆمپانیای (سومۆ) رایگه‌یاند، رۆژى 19ى تشرینى دووه‌م دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاوى قورسى به‌سره‌ له‌ بۆرسه‌ى دوبه‌ى ده‌فرۆشێت.

راشیگه‌یاندوه‌ رۆژى 20ى تشرینى دووه‌میش دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاوى سوكى به‌سره‌ له‌ هه‌مان بۆرسه‌ ده‌فرۆشێت و هه‌ردوو كاروانه‌كه‌ش له‌ رۆژانى 23 و 28 تشرینى دووه‌م  بار ده‌كرێن.

سومۆ مانگى رابردووش له‌ بۆرسه‌ى وزه‌ى دوبه‌ى، دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى قورسى به‌سره‌ى به‌ 1.63 دۆلار زیاده‌، دوو به‌رمیل نه‌وتى خاوى سوكى به‌سره‌ به‌ زیاده‌ى 17 سه‌نت زیاتر له‌ نرخى ئاسایی فرۆشت.
  

:03:37:16.09.2017
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار