100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ حەقدەستی مانگی حەوتی وەرگرت
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە لەکێڵگەی تاوکێ کۆمپانیای سەرکارە ، رایگەیاند: "لەبری هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ، بڕی 34 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاری وەک حەقدەستی مانگی حەوتی ئەمساڵ وەرگرتووە".

ئەو بڕە پارەیە بەپێی دابەشکاری پشکەکانی ئەو دوو کۆمپانیا لە نێوان کۆمپانیای دی ئێن ئۆ و کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی کە لەو کێڵگەیەدا هاوبەشە دابەشدەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم مانگی رابردووە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆ و گەنەل ئێنێرجی پرسی حەقدەستە کەڵەکەبووەکانی نێوانیانی یەکلایی کردەوە.

بەپێی رێککەوتنی نێوان ئەو دوو کۆمپانیایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بری زیادکردنی پشکەکانیان، ئەو دوو کۆمپانیایە لە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە قەرزەکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆش بوون.
:03:46:16.09.2017
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار