100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
كۆمپانیای شیڤرۆن دوای 2 ساڵ وه‌ستانى چاڵاكى كۆڵینی یه‌كه‌م بیره‌ نه‌وتى راگه‌یاند

كۆمپانیاى نه‌وتى شیفرۆنى ئه‌مریكى ئاشكرایده‌كات، سه‌ره‌ڕاى سوربونى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و دواى وه‌ستاندنى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ، ده‌ستیكردووە به‌هه‌ڵكه‌ندنى یه‌كه‌م بیرى گه‌ڕان به‌دواى نه‌وتدا.

ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌رتى نه‌وت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى ئه‌یلول بڵاویكردۆته‌وه‌، كۆمپانیاى شیفرۆن، كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ كۆمپانیاى نه‌وته‌ له‌ ئه‌مریكا، له‌ بلۆكى (سارتا) له‌ باكورى شارى هه‌ولێر ده‌ستیكرد به‌ لێدانى بیرێكى نه‌وت، له‌ ناوه‌ڕاستى ساڵى 2015 ه‌وه‌، یه‌كه‌م بیرى نه‌وته‌ كه‌ ده‌ست به‌هه‌ڵكه‌ندنى ده‌كات.

 كۆمپانیاى شیفرۆن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌  شیفرۆن له‌ كوردستان ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانى ده‌كاته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كاریی زیاتر ئاشكرا بكات.  
       
سه‌رچاوه‌ :ئاژانسی  رۆیته‌رز




:11:00:20.09.2017
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار