100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
یلدرم بۆ عەبادی: پابەندی بڕیاری عێراق دەبین لەبارەی هەناردەكردنی نەوتەوە

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە سەرۆك وەزیرانی توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقدا رایگەیاندووە، پابەندی بڕیارەكانی عێراق دەبن سەبارەت بە چەسپاندنی دەسەڵاتی حكومەتی فیدرالی عێراق بەسەر دەروازە سنوورییەكان و ئاسمانی عێراق و ئەوەی پەیوەندی بە هەناردەكردنی نەوتەوە هەیە .

نووسینگەی میدیایی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ 28/9/2017 بڵاویكردەوە، كە بینالی یلدرم سەرۆك وەزیرانی تورکیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا رایگەیاند، كە توركیا پشتیوانی هەموو بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەكات بۆ پاراستنی یەكپارچەیی عێراق.

بەپێی نووسینگەی عەبادی ، یلدرم گوتوویەتی كە پابەندن بە هاوكاریكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ سەپاندنی دەسەڵاتە فیدرالییەكان لەسەر دەروازە وشكانییەكان و ئاسمانی عێراق و دابینكردنی پێداویستییە پێویستەكان بۆ ئەو مەبەستە .

هەروەها یلدرم گوتوویەتی، كە پشتیوانی هەموو بڕیارەكانی دیكەی عێراقیش دەكەن، لەوانەش بڕیاری پەیوەست بە دەسەڵاتداربوونی دەسەڵاتە فیدرالییەكان بەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراقدا.

بەپێی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی هەموو ئەو بڕیارانەیان لەپێناو پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق و هاووڵاتیانی عێراقدا داون.

تائێستا هیچ راگەیێندراوێكی حكومەتی توركیا لەوبارەوە بڵاونەكراوەتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بە پشتبەستن بە سەرچاوەكانی سەرۆكایەتی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا عەبادی و یڵدرم دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و گشتپرسی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

ئاژانسی ناوبراو زانیاری زیاتری لەو بارەوەیە بڵاو نەكردەوە.
:10:49:28.09.2017
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار