100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
(ئیسرائیل و ئیتالیا و كرواتیا) كڕیاری نه‌وتى كوردستان بوونه‌ دواى راپرسی



ئاژانسی وزه‌ نیوز

هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ كه‌شتیه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كان  له‌ به‌نده‌رى جیهانه‌وه‌ نه‌وتى خاوى كوردستان ده‌گوازنه‌وه‌.

  به‌پێی  ئاماری (تانكه‌ر تراكه‌ر) كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ چاودێری گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى خاو و بڕی هه‌نارده‌كراوى وڵاتان به‌رێگاى نه‌وت هه‌ڵگرى ده‌ریایی، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌"له‌ دواى راپرسیه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ 25/9/2017   و له‌ ماوه‌ى 5  رۆژی رابردوو، كوردستان بڕی 553 هه‌زار به‌رمیل  رۆژانه‌ نه‌وتى خاوى له‌ رێگه‌ى  به‌نده‌رى جیهانه‌وه‌  هه‌نارده‌ كردوه‌ و كڕیارانى نه‌وتى خاوى  كوردستان دواى راپرسیه‌كى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریه‌ك  له‌ وڵاتانى ( كرواتیا ، ئیتالیا و ئیسرائیل)بووه‌" .

 تا ئه‌مرۆش هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌هاتۆته‌ پێش و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌  به‌شی به‌رهه‌مهێنانى (كۆمپانیای كار گروپ) به‌ ئاژانسی وزه‌ نیوزی راگه‌یاند "سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم له‌ كه‌ركوك له‌ دۆخی ئاسایی هه‌نارده‌كردنى دایه‌   به‌ كێڵگه‌كانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌".  

 ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان له‌ میدیاكانه‌وه‌ هه‌ره‌شی راگرتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى كرد و  نووسینگه‌ى عه‌بادیش له‌ 28حوزه‌یران رایگه‌یاند توركیا پابەندی بڕیاری عێراق دەبێت لەبارەی هەناردەكردنی نەوتى كوردستانه‌وه‌ .
 هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  له‌ پرێس كۆنفرانسێك بۆ میدیاكانى توركیا رایگه‌یاند  "وه‌ك كوردستان گرێبه‌ستێكى 50 ساڵه‌مان له‌گه‌ل توركیا هه‌یه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولایه‌  پابه‌ندى گریچبه‌سته‌كه‌ ببین".
 وتیشی : ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ رۆزنه‌فت ئیمزا كراوه‌ خۆی ده‌بینێته‌و  له‌ راكێشانى بۆری گاز بۆ ئه‌وروپا به‌ خاكى توركیاوه‌ و  توركیاش ئه‌و بڕه‌ گازه‌ى پێده‌درێت كه‌ پێویستیه‌تى ".

:12:36:30.09.2017
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار