100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
گازپرۆمی روسی بووه‌ یه‌كه‌می سه‌رئاستى كۆمپانیا جیهانیه‌كان و ئیكسۆن مۆبیليش پاشه‌كشه‌ى كردوه‌ له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌
ئاژانسی وزه‌ نیوز 
بۆ ماوەی دوانزە ساڵە لەسەر یەک، ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی توانیویەتی پێشه‌نگ و یه‌كه‌می ریزبه‌ندى كۆمپانیا جیهانیه‌كانی وزه‌ بێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان، بەڵام ئەمساڵ  به‌ پێی لیستى ریزبه‌ندی كۆمپانیاكان ( Top 250 Global Energy Company Rankings) گۆرانێكى زۆری به‌سه‌رداهاتوو  ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای  چاوه‌روان نه‌كراوى  جیهانى  هاتونه‌ته‌ پێش و گه‌وره‌ كۆمپانیاكانى دیكه‌ش  بونه‌ته‌ شوێنگره‌وه‌ . 
به‌ پێی لیستى ریزبه‌ندیه‌كه‌ كۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل له‌ ریزبه‌ندى 1 ه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ته‌  بۆ ریزبه‌ندى 12 و به‌ هه‌مان بە پێچەوانەوەش گازپڕۆمی ڕووسی توانی شوێنی لەق بکات و  پێشکەوێت بۆ ئاستی یەکەمین لە ڕیزبەندیەکە بەسەر هەموو کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ وزە.
بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕیزبەندی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ وزە، ڕیزبەندیەکە ئەنجام دەدرێت لەسەر بنەمای ئەو دەستکەوتە دارایییەی کە کۆمپانییاکە دەستی دەکەوێت کە پێکدێن لە خاوەنداریێتی، داهات، قازانج و وەبەرهێنان.
جێگاى ئاماژه‌یه‌  له‌ كۆی 26 كۆمپانیای سه‌ركاری بوارى نه‌وت و گازى جیهانی  ( له‌ لیستى ریزبه‌ندیه‌كه‌دا)  شه‌ش كۆمپانیا له‌ كوردستان  وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و  به‌شێكیشیان  له‌ قۆناغی به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتن له‌ كوردستان، GasProm  كه‌  به‌ پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ یه‌كه‌مى  سه‌ر ئاستى  هه‌موو كۆمپانیاكانى جیهانه‌  له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان و له‌ ئیًستاشدا 
 وه‌ك كۆمپانیای سه‌ركار وه‌به‌رهێنان له‌ له‌ بلۆكى نه‌وتی ( گه‌رمیان و سه‌رقه‌لا و هه‌ڵه‌بجه‌) وه‌به‌رهێنان له‌ سێكته‌رى نه‌وت و گازى هه‌رێمى گوردستان ده‌كات و  هه‌روه‌ها پێنچ گه‌وره‌ كۆمپنایای دیكه‌ى جیهانى  كه‌ له‌ كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و پشكیان له‌ بلۆكه‌ نه‌وتیه‌كانى كوردستان هه‌یه‌  له‌ پێشه‌نگى  لیستى كۆمپانیا  نه‌وتیه‌ جیهانیه‌كانن و بریتین له‌ ( ئیكسۆن مۆبیل، رۆزنه‌فت،  ریبسۆل ، شیڤرۆن، مۆلی هه‌نگارى). 
ڕیزبەندییەکە ساڵانە لە یەکی ئۆکتۆبەر ئەنجام دەدرێت کە لە ۲٥۰ کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ ووزە لە خۆ دەگرێت کە کۆمپانیاکە پێویستە خاوەنی زیاتر لە ٥.٥ میلیار دۆلار بێت.

لیستى ریزبه‌ندى كۆمپانیاكان :
:11:14:03.10.2017
زیاتر ...
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار