100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
په‌یوه‌ندى نێوان نرخه‌كانى نه‌وت و بڕیارى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌ڵكه‌ندنى بیرى نه‌وتى نوێدا..
نه‌وزادى موهه‌ندیس



پێشه‌كى :
دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت له‌ جیهاندا له‌ماوه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستادا ( له‌ نیوه‌ى  ساڵى 2014) وه‌ و گه‌یشتنى نرخى 1 به‌رمیل نه‌وت بۆ خوار 30 دۆلاره‌وه‌،سه‌رجه‌م به‌رهه‌مهێنه‌رانى نه‌وتى خاوى خسته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه‌ پێویسته‌ به‌سه‌ر حساباتى تێچوونى به‌رهه‌مدا بچنه‌وه‌ بۆ دیاریكردنى خاڵى هاوسه‌نگى نرخى  Break-Even Price كه‌ له‌و خاڵه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ نرخه‌كانى (( تێچوونى گشتى بۆ به‌رهه‌مى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت)) و (( نرخى فرۆشتنى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت)) یه‌كسان ده‌بن به‌ماناى (( نه‌ زیان و نه‌ قازانج)) كه‌ له‌و كاته‌دا وه‌به‌رهێنان هیچ سوودێكى ئابورى نابێت.



 

كێبڕكێكردن له‌سه‌ر پشكه‌كانى بازاڕ و قازانجه‌كان پاڵ به‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌نێت بۆ به‌راوردكردن له‌ نێوان خاڵى هاوسه‌نگى Break-Even Price ى تایبه‌ت به‌ كێڵگه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانى له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌ سه‌ره‌كیه‌ بڵاوه‌كان له‌ جیهاندا بۆ خه‌مڵاندنى ئه‌و نرخه‌ى كه‌ ڕكابه‌ره‌كانیان ده‌وه‌ستێنێت له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ دانانى تاوه‌رى نوێى هه‌ڵكه‌ندن و مانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌ وه‌به‌رهێنان كه‌ پێشتر نرخه‌كه‌ى دراوه‌،سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پێشبینیه‌ى كه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێن ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى بازاڕ ( له‌ ئه‌نجامى وه‌ستانى به‌رهه‌م)، لێره‌دا حسابى خاڵى وه‌رچه‌رخانێكى تر ده‌كرێت كه‌ زیاتر گرنگتره‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م  Shutdown Point  و وه‌ستانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت.
خاڵى هاوسه‌نگى Break-Even Price یه‌كسانه‌ به‌ تێچووى گشتى به‌رهه‌مى یه‌ك به‌رمیل نه‌وته‌ له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بڕیارى وه‌به‌رهێنانى دارایى له‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى و زیادكردنى تاوه‌رى نوێى هه‌ڵكه‌ندن و پێشخستنى كێڵگه‌ى نه‌وت وه‌ك له‌ خشته‌ى ژماره‌ (1) دا دیاریكراوه‌. 
خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م Shutdown Point  یه‌كسانه‌ به‌ خه‌رجیه‌ به‌كاربه‌ره‌كان  Operational expenditures بۆ به‌رهه‌مهێنانى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت (( به‌بێ تێچوونى تر)) كه‌ به‌ نزیكه‌یى بریتیه‌ له‌ نیوه‌ى تێچووى گشتى (( وێنه‌ى ژماره‌ 2 ))، ئه‌م خاڵه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بڕیارى وه‌ستانى به‌رهه‌م و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو له‌و كێڵگه‌ نه‌وتیانه‌ى كه‌ هێشتا چۆڕبڕ نه‌بوون و خاوه‌نى وه‌به‌رهێنانن كه‌ پێشتر نرخه‌كه‌یان دراوه‌،له‌ میانه‌ى دیاریكردنى تێچووى به‌كاربه‌ر و به‌راووردكردنى به‌نرخى فرۆشتنى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو له‌ بۆرصه‌ جیهانیه‌كاندا ده‌كرێت كارى دیاریكردنى تێچوونى ئابورى بكرێت بۆ به‌رده‌وام بوونى به‌رهه‌م و دواتریش هه‌نارده‌كردنى.




له‌وه‌ى پێشه‌وه‌ كه‌ باسكرا و به‌مه‌به‌ستى پێشبینیكردنى ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ى كه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردندان له‌ بازاڕ پێویسته‌ دوو خاڵى وه‌رچه‌رخان حساب و دیاریبكرێت له‌نرخى یه‌كه‌م به‌رمیلى نه‌وتى كه‌ بریتیه‌ له‌ Break-Even Price كه‌ خاڵى وه‌ستانى وه‌به‌رهێنان ده‌نوێنێت( وه‌ستانى دانانى تاوه‌رى نوێى كاركردن) و خاڵى دووه‌مى وه‌رچه‌رخانى دووه‌م بریتیه‌ له‌ Shutdown Point   كه‌ خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ى نه‌وتى ده‌نوێنێت ( ده‌رچوون له‌ بازاڕ ) كه‌ گرنگترینیانه‌.
یه‌كه‌م : تێچووى گشتى به‌رهه‌م   Cost of Producing  
كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ خاڵى Break-Even Price كه‌ كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر وه‌ستانى وه‌به‌رهێنان و دانانى تاوه‌رى نوێى هه‌ڵكه‌ندن.تێچووى به‌رهه‌مى به‌رمیلێك نه‌وتى خاو جیاوازه‌ Break-Even Price له‌ كێڵگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ كێڵگه‌یه‌كى تر به‌ پێى پێگه‌ى جوگرافى و تایبه‌تمه‌ندیه‌ جیۆلۆجیه‌كان و قوڵى هه‌ر بیره‌ نه‌وتێك سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌رى تایبه‌تمه‌ندى وڵات و قۆناغى كات بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌م.
تێچووى گشتى به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى گشتى تێچووى وه‌به‌رهێنان  Capital Spending  و Operational expenditures له‌خۆده‌گرێت و تێچووى گشتیش حساب ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌وه‌:
Cost of producing of barrel of oil= Cross tates + Capital Spending+ Production cost +Administrative / transportation cost
تێچووى گشتى = باجه‌ سه‌پێنراوه‌كان + تێچووى سه‌رمایه‌ +  تێچووى به‌كاربردن + تێچووى ئیدارى و سازكاریه‌كان و گواستنه‌وه‌ 
Cross tates : بریتیه‌ له‌ باجه‌ سه‌پێنراوه‌كان له‌سه‌ر به‌رهه‌مى به‌رمیلێك نه‌وت. ده‌كرێت باجه‌كان نزم بكرێنه‌وه‌ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سروشتى بازاڕدا و دابه‌زینى گه‌وره‌ له‌ نرخه‌كاندا بۆ پارێزگاریكردن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى به‌رهه‌مهێنان و پشكى بازاڕ و هیوا به‌ گۆڕانكاریه‌كانى ئاینده‌ له‌ نرخه‌كاندا ئیشوكاره‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ دۆخى ئاسایى خۆیان.
Capital Spendin : بریتیه‌ له‌ تێچووى سه‌رمایه‌ ( بۆ دۆزینه‌وه‌ و پێشخستن ) و تێچووى دروستكردنى دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كان و دروستكردنى هێڵه‌ بۆرییه‌كانى گواستنه‌وه‌ و ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كان و تێچووى هه‌ڵكه‌ندنى بیره‌ نوێكان ودانانى تاوه‌ره‌ نوێكان بۆ كاركردن یان پێشخستنى كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى ئێستا ( یه‌ك جار ده‌درێت له‌كاتى وه‌به‌رهێناندا) له‌ خۆده‌گرێت.
ده‌توانرێت ده‌سكه‌وتنى تێچووى سه‌رمایه‌ دوابخرێت له‌ڕووى ژمێریاریه‌وه‌ یان چاوى لێبپۆشرێت (به‌ناچارى دۆخى هه‌بوو) له‌كاتى دابه‌زینى نرخه‌كان بۆ ژێر خاڵى هاوسه‌نگى له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشتر نرخه‌كه‌ى دراوه‌ هه‌روه‌ها ڕێگه‌ى تێده‌چێت كه‌ به‌رهه‌م به‌ پراكتیكى ئه‌و تێچووه‌ دابپۆشێت و دابینى بكات.
خه‌رجیه‌ به‌كاربه‌ره‌كان Operational expenditures له‌ دوو به‌ش پێكدێت :

1.Production cost  : بریتیه‌ له‌ تێچووى به‌كاربردن بۆ پارێزگاریكردن له‌سه‌ر تێكڕاى به‌رهه‌م له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى كه‌ ده‌رهێنانى نه‌وت له‌ بیره‌كان و كۆكردنه‌وه‌ له‌ كۆگاكان و ئه‌نجامدانى پشكنینه‌ تاقیگه‌ییه‌كان له‌سه‌ر شله‌ ده‌رهێنراوه‌كان و پاڵاوتنیان( به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى) ده‌گرێته‌وه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ى نه‌وتى خاو له‌ ئاو و لیته‌كان سه‌ره‌ڕاى چاكسازیكردنیش له‌ بیره‌  هه‌ڵكه‌ندراوه‌كان له‌ پێشتردا(  Work over) و پڕۆسه‌ى چاكسازیكردنى تایبه‌ت به‌ ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانى وێسگه‌ى به‌رهه‌مهێنان وه‌ك ماتۆڕه‌كان.
2.Administrative / transportation cost : ئه‌مه‌ش تێچوه‌كانى سازكارى بۆریه‌ گوێزه‌ره‌وه‌كان و وێسگه‌ هه‌بوه‌كان و گوێزه‌ره‌وه‌كان سه‌ره‌ڕاى كرێى كارمه‌ندان و تێچوه‌ ئیداریه‌كانى یه‌كسان له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان ده‌گرێته‌وه‌ و داده‌نرێت به‌ خه‌رجى ئیشپێكردن.


خشته‌ى ژمار ( 1 ) تێكڕاى خه‌رجى به‌رهه‌مى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و غاز له‌هه‌ندێك وڵاتى هه‌ڵبژێردراودا ( له‌ماوه‌ى مانگى 3/2016دا)




شێوه‌ى ژماره‌( 1 ) تێكڕاى تێچووى به‌رهه‌مى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و غاز بۆ هه‌ندێك وڵاتى هه‌ڵبژێردراو ( له‌ماوه‌ى مانگى 3/2016دا)


به‌ به‌كارهێنانى هاوكێشه‌ى تێچووى گشتى ( كه‌ پێشتر ڕونكراوه‌ته‌وه‌ ) حسابى خاڵى هاوسه‌نگى 
Break-Even  ده‌كرێت، كه‌ چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ پشتبه‌ستن به‌ نرخى توخم و بڕگه‌كان كه‌ ده‌چنه‌ پڕۆسه‌كه‌وه‌ كه‌ جیاوازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له‌ ووردى و ئاڵۆزیدا.
ڕێگه‌ى یه‌كه‌م : بریتیه‌ له‌ ڕێگایه‌كى سانا به‌ گریمانه‌ى هێشتنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و تێچووه‌كان به‌ جێگیرى وه‌ك له‌خشته‌ى ((1 )) دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ خێرا و سانایه‌ له‌ جێبه‌جێكردندا.
ڕێگه‌ى دووه‌م: جێبه‌جێده‌كرێت كاتێك وادابنێین كه‌ به‌رهه‌م جێگیره‌ به‌ڵام تێچووه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت به‌پێى بازاڕ ( له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا) و ئه‌نجامه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت له‌ نرخى حسابكراو له‌ ڕێگه‌ى یه‌كه‌مدا به‌ نزیكه‌ى 1% دا.
ڕێگه‌ى سێیه‌م: له‌م ڕێگایه‌شدا واداده‌نرێت كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌م و تێچوه‌كان ده‌گۆڕێت(له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا) و به‌مه‌ش ئه‌نجامه‌ حسابكراوه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ى یه‌كه‌مدا ده‌گۆڕێت به‌ ڕێژه‌ى 5%دا.
له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا وه‌به‌رهێنانى پێشخستنى بیره‌ نه‌وتیه‌كان جیاده‌كرێته‌وه‌ له‌ وه‌به‌رهێنانى بنه‌ڕه‌تى  به‌شێوه‌یه‌ك 3 نرخ حساب ده‌كرێت بۆ خاڵى هاوسه‌نگى كه‌ بریتیه‌ له‌  asset break-even و  wedge break-evenو base break-even  ، لێره‌دا ئاماژه‌ ده‌ده‌ین به‌ Break-Even Price  كه‌ بریتیه‌ له‌ even -asset break  ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌و نرخه‌ى كه‌ بڵاوه‌ له‌ ڕاپۆرت و بڵاوكراوه‌كان و ئه‌وه‌ى كه‌ له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باسمان كرد.
به‌ڵام هاوسه‌نگه‌كانى تر كه‌ باسكران ئه‌وانه‌ تایبه‌تن به‌ هه‌ڵكه‌ندنى بیره‌ زیاده‌كان بۆ بیره‌ هه‌ڵكه‌نراوه‌ كۆنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ base break-even بۆ بیره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان و  wedge break-even بۆ بیره‌ تازه‌ هه‌ڵكه‌نراوه‌كانه‌.
دووه‌م: خه‌رجیه‌ به‌كاربه‌ره‌كان Operational expenditures :
بۆ به‌رهه‌مهێنانى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت كه‌ خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م Shutdown Point  هاوسه‌نگ ده‌بێت له‌و كێڵگانه‌ى كه‌ چۆڕبڕ نه‌بوون كه‌ بریتیه‌ له‌ كۆى هه‌ردوو نرخى Production costو Administrative / transportation cost 





شێوه‌ى ژماره‌( 2) تێكڕاى خه‌رجیه‌ به‌كاربه‌ره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و غاز بۆ هه‌ندێك وڵاتى (له‌ماوه‌ى مانگى 3/2016دا)



له‌شێوه‌ى ژماره‌((2)) وه‌ تێبینى ده‌كه‌ین كه‌ تێچووى به‌كاربه‌رى به‌رمیلێك نه‌وت كه‌ خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌مى نه‌وتى له‌ عێراقدا بریتیه‌ له‌ 63ر4 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل به‌ جیاوازى 2 سه‌نت له‌ خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م بۆ ئێران( كه‌ خاوه‌نى كه‌مترین تێچووى به‌كاربه‌ریه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى یه‌ك به‌رمیل له‌و كۆمه‌ڵه‌ وڵاته‌ى كه‌ هه‌ڵبژێردراون)، له‌كاتێكدا كه‌ خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م له‌ ئه‌مریكادا بریتیه‌ له‌ 37ر9 دۆلار SHALE و 26ر8 دۆلار NON-SHALE   و بۆ ڕوسیاش خاڵى وه‌ستان بریتیه‌ له‌ 67ر5 دۆلار و سعودیه‌ش( كه‌ نزمترین تێچووى گشتى به‌رهه‌مى هه‌بوه‌ بۆ  یه‌ك به‌رمیل به‌پێى (خشته‌ى ژماره‌ (1)) تێبینى ده‌كه‌ین كه‌ تێچووى به‌كاربه‌رى به‌رهه‌مى یه‌ك به‌رمیل ( خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م) بریتیه‌ له‌ 49ر5 دۆلار( كه‌ نزمترین نیه‌ به‌پێى شێوه‌ى ژماره‌ 2 ).
جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌ به‌رهه‌مى نه‌وت ده‌وه‌ستێت كاتى گه‌یشتنى نرخى یه‌ك به‌رمیل بۆ خاڵى Shutdown Point  ى وه‌رچه‌رخان به‌چاوپۆشین له‌ چۆڕبڕبوونى كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كه‌ و هێشتاش كۆگاى نه‌وته‌كه‌ چۆڕبڕ نه‌بوه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ تۆماركردنى وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌ڵكه‌ندنى بیرى نوێ به‌دڵنیایى ده‌بێته‌ هۆى وه‌ستانى به‌رهه‌م دواى ماوه‌یه‌كى دیاریكراو( ماوه‌ى چۆڕبڕبوونى كێڵگه‌ى به‌رده‌وام له‌سه‌ر به‌رهه‌م) له‌كاتى نه‌توانینى به‌هاناچونه‌وه‌ى بیره‌ به‌رهه‌مداره‌كاندا.
سێیه‌م : جیاوازى خاڵه‌ وه‌رچه‌رخاوه‌كان break-even  و  Shutdown Point بۆ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان به‌گۆڕانى كات:
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ى كه‌ باسكران،به‌ڵام ڕاستیه‌كى پراكتیكى هه‌یه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌ تێچووى به‌رهه‌مى به‌رمیلێك نه‌وتى خاو بۆ كێڵگه‌یه‌كى دیاریكراو جێگیر نیه‌ له‌كات و قۆناغى جیاوازدا (هه‌روه‌ها خاڵه‌ وه‌رچه‌رخاوه‌كانیش جیاوازن بۆ هه‌ر قۆناغێكى زه‌مه‌نى) و له‌ هۆكارى گۆڕانى تێچوو هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێوه‌ ( له‌ دۆزینه‌وه‌ و هه‌ڵكه‌ندن و پێشخستن و گواستنه‌وه‌دا) و گۆڕانى تێچووى كه‌ره‌سه‌ و ئامێره‌ یه‌ده‌گه‌كانى تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌م هه‌روه‌ك دیاریكراوه‌ له‌ (شێوه‌ى ژماره‌ 3 ى خواره‌وه‌دا تایبه‌ت به‌ Break-Even Price) .






شێوه‌ى ژماره‌( 3 ) تێچووى به‌رهه‌مى نه‌وت WTI بۆ كێڵگه‌ى دیاریكراو ( له‌ ساڵى 2012 تا 2014 )



چواره‌م: جیاوازى خاڵه‌ وه‌رچه‌رخاوه‌كان break-even  و Shutdown Point  له‌ نێوان كێڵگه‌كانى یه‌ك وڵاتدا: 
وه‌ك ئاشكرایه‌ پێگه‌ و هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیاى هه‌ر كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى له‌یه‌ك وڵاتیشدا جیاوازن و هه‌روه‌هاش تێچووى به‌رهه‌مى نه‌وتیش بۆ هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازه‌( جیاوازى دۆخى كێڵگه‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌ جیۆلۆجیه‌كان و قوڵایى كۆگا نه‌وتیه‌كان) هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بدرێت بۆ هه‌موو خاڵه‌ هاوسه‌نگیه‌كان (break-even ) ى بڵاوكراوه‌ بۆ وڵاتێكى دیاریكراو بریتیه‌ له‌ تێكڕاى خاڵه‌ هاوسه‌نگه‌كانى تایبه‌ت به‌ كێڵگه‌ و كۆمه‌ڵگا نه‌وتیه‌كان سه‌ر به‌و وڵاته‌ ( ئه‌وه‌ش ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر Shutdown Point و به‌شێوه‌یه‌ك ده‌شێت كارى وه‌به‌رهێنان بوه‌ستێنرێت له‌ كێڵگه‌یه‌كى دیاریكراودا له‌ وڵاتێكى دیاریكراویشدا كاتى گه‌یشتنى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ سنورى خاڵى هاوسه‌نگى break-even ى تایبه‌ت به‌ كێڵگه‌یه‌كى دیاریكراو به‌چاوپۆشین له‌ خاڵى هاوسه‌نگى break-even  بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى گشتى( تێكڕاى خاڵه‌كانى هاوسه‌نگى نرخى بڵاوكراوه‌ بۆ كێڵگه‌كان كه‌ دیاریكراون له‌ خشته‌ى ژماره‌ 1 ) دا.
وه‌ك نموونه‌: له‌ عێراقدا تێچووى به‌رهه‌مى نه‌وتى سوك و قورس جیاوازن له‌ كێڵگه‌یه‌ك بۆ كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى تر به‌پێى قوڵى و پێگه‌ى هه‌ڵكه‌ندن و لایه‌نى خاوه‌نى وه‌به‌رهێنان به‌ پێى گرێبه‌سته‌ فه‌رمیه‌كان ( تواناى نیشتیمانى یان وه‌به‌رهێنان) به‌شێوه‌یه‌كى تێكڕاى تێچووى گشتى به‌رزونزم ده‌كات بۆ به‌رمیلێك نه‌وت( كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ break-even) بۆ كێڵگه‌ جیاوازه‌كان له‌ عێراقدا له‌ نێوان 5 دۆلار بۆ  22 دۆلار له‌كاتێكدا نرخى فه‌رمى ئاشكراكراو وه‌ك تێچووى گشتى بریتیه‌ له‌ 70ر10 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل.
نموونه‌یه‌كى تر له‌كێڵگه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ : به‌شێوه‌یه‌ك تێكڕاى تێچووى به‌رهه‌مى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانى ئه‌مریكادا جیاوازیان هه‌یه‌ له‌ یه‌كترى.




شێوه‌ى ژماره‌( 4 ) تێچووى به‌رهه‌مى نه‌وت بۆ كێڵگه‌ى دیاریكراو له‌ ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى چاره‌كى چوارهه‌مى ساڵى 2014دا 


له‌وێنه‌ى ژماره‌( 4 ) دا تێبینى ده‌كه‌ین،كاتێك كه‌ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ بازاڕدا ده‌گاته‌ 50 دۆلار ئه‌وا وه‌به‌رهێنان له‌نه‌وت و زیادكردنى تاوه‌ره‌ نوێكان بۆ كاركردن بۆ كۆگاكان  Eagle fordو  Niobraraله‌ ڕووى ئابوریه‌وه‌ به‌ قازانج ده‌بێت.
ده‌رئه‌نجام و پێشبینیه‌كان :
1.پێشبینى ڕاست ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ڕووده‌دات كه‌ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ خاڵى Break-Even Price بۆ به‌رهه‌مى نه‌وت له‌ كێڵگه‌دا كه‌ بریتیه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى وه‌به‌رهێنان یان وه‌ستانى.
2.پێشبینى ڕاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕووبدات كاتى دابه‌زینى نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ خاڵى Break-Even Price) و پێشگه‌یشتنى نرخ بۆ خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م Shutdown Point  كه‌ بریتیه‌ له‌ بڕینى خه‌رجى وه‌به‌رهێنانى تایبه‌ت به‌ پێشخستن یان دۆزینه‌وه‌ و زیادنه‌كردنى هیچ تاوه‌رێكى نوێ بۆ هه‌ڵكه‌ندن.
3.پێشبینى ڕاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕووبدات له‌كاتى دابه‌زینى نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ خاڵى وه‌ستانى به‌رهه‌م Shutdown Point  كه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌ستانى به‌رهه‌م.

له‌كاتێكدا واگریمانه‌مان كرد كه‌وا بڕیارى ڕاوه‌ستانى به‌رهه‌م به‌شێوه‌یه‌كى گشتى یان به‌شى له‌لایه‌ن كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ نه‌وتیه‌كان ده‌ربكرێت ئه‌وا پێشبینى ده‌كرێت كه‌ بڕى خستنه‌ بازاڕه‌وه‌ له‌نه‌وت كه‌م بكات به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆ له‌وه‌ى كه‌ داواكراوه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهانى كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى ڕاسته‌وانه‌ له‌ نرخه‌كانى نه‌وتدا به‌ هۆكارى ئه‌و بڕیاره‌وه‌.






سه‌رچاوه‌كان:

1.Rystad Energy Ucube
2.15/APR/2016    The Wall Street Jornal
3.بڵاوكراوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى


[email protected]

:01:10:30.03.2017
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار