100₺ = 35,250 IQD         100ERU = 137,750IQD          Zer ayar(21) = 225,000IQD         100,000Tomen = 33,000IQD          100£ = 160,250IQD         100$ = 128,250IQD    
سیاسەتی سەركەوتوی حكومەتی هەرێم لە بەرهەمهێنان وهەناردەكردنی نەوت و گاز
سەنار شێرۆكی
رۆژ بە رۆژ  سیاسەتەكانی نەوتی حكومەتی هەرێم پەرە دەسەنێت و باس لە سەركەوتن و یان سەربەخۆیی ئابوری لە چەند ساڵی داهاتوو دەكرێت هەرچەند كە هەرێمی كوردستان بە قۆناغەكی سەخت و لە هەمان كاتدا چارەنووسسازدا تێدەپەریت بەڵام گەشەسەندنی سیاسەتی نەوت لە كاتی ئێستادا ئەو ئامانجانەی كە لە دوای راپرسی هەن، باشتر دەپێكێت.
پاش تێپەركردنی 13 ساڵ بە سەر دۆزینەوەی یەكەم بیری نەوت لە تاوكێ ، گەشەكردنی بواری پیشەسازی و وزە بە ئاشكرا هەستی پێدەكرێت ئەوەش وایكردووە كە گەورەترین كۆمپانیاكانی جیهان لە ئیكسۆن مۆبیل و رۆزنەفتی روسی و جنراڵ ئێنێرژی و دی ئێی ئۆی نەرویجی و دەیان كۆمپانیای تر بۆ كوردستان پەڵكێش بكرێن بۆ ئەوەی بتوانرێت هەنگاوی ئیجابی لەو بوارە بهاوێژرێت ئەوەش جۆرەك لە پشتگیری سیاسی و ئابوری بۆ كوردستان مسۆگەر كردووە..
هەرێمی كوردستان گەشەیەكی بەرچاوی لە بواری وزەدا هەیە، لە بەرامبەردا عێراق پاشەكشەیەكی زۆری كردووە، هەرێمی كوردستان بەرەو سەربەخۆیی ئابووریی تەواو دەچێت و لە 2014 زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل هەناردە دەكات، لە ئاداری ساڵی 2015 دەگاتە 800 هەزار بەرمیل و لە كۆتایی ئەو ساڵە و سەرەتای 2016 دەگاتە یەك ملیۆن و 60 هەزار بەرمیل، بەڵام كەرتی نەوتی عێراق رووبەرووی كورتهێنان دەبێتەوە، بەراوردەكانیشمان ئەوە دەردەخات. هۆكاری ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی سیاسەتی نەوتی هەرێم سەركەوتوو بووە و هەرێم لەسەر رێڕەوی راستی سەربەخۆیی ئابوورییە
ئێستا عێراق پێویستی بە نەوتی هەرێمی كوردستانە بەتایبەت كە لەگەڵ ساڵی 2017 هەرێم غازی سروشتی هەناردە دەكات.
حكومەتی ناوەندی باش هەستی بەو پێشكەوتنانەی هەرێم كرد هەر بۆیەش بە دەیان شێوە رێگر بووە بۆ ئەوە سیاسەتی نەوت ئامانجەكەی نەپێكیت  بەپێی دەستووری عێراقی فێدراڵ ساڵی ٢٠٠٥، حكومەتی هە رێمی كوردستان هەمیشە بودجەی بە كەموكوڕیەوە بۆ هاتووە، هیچ كاتێك بە ١٧ % لە سەد بودجەی خۆی بە دەست نە گەیشتووە. حكومەتی فیدراڵ بە رادەیەك بە ناوی خەرجی حاكمە و سیادی لەو راژە یەی كەم كردووە تەوە، لە راستیدا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بودجەی كە بەدەستی دەگەیشت لە ١٠ تا ١١ % بەركەوتووە. تە نانەت ئەو بەشە بودجەیەش لەساڵی ٢٠١٤ لە لایەن حكومەتی فێدراڵەوە راگیرابوو.
كەم كردنەوەی بودجە لە ساڵانی پێشوو ودواتر  برینی لە ئەو چەند ساڵی دوایی دا كێشەی بۆ بواری بەرهەم هێنان دروست كردئەوەش وایكرد كە شایستەداراییەكانی هیندەك لە كۆمپانیاكانی نەوت دوا بكەویت هەر بۆیەش حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەر كردنی ئەو بابەتە ، رێككەوتنێكی لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنێرجی توركی كردووە، كە بەپێی رێككەوتنەكە ئەو دوو كۆمپانیایە لەبەرامبەر زیادكردنی قازانجی پشكەكانیان، لە قەرزەكانیان لەسەر هەرێمی كوردستان خۆشدەبن، 
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەكانی، %20ی پشكەكانی لە كێڵگەی تاوكێ بە دی ئێن ئۆی نەرویجی دەداتهاوكات %4.5ی پشكەكانی لەهەمان كێڵگە لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەكانی، بە كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دەدات ئەو رێككەوتنە لە 1ی ئابی 2017ەوە تاوەكو پێنج ساڵی دیكە، واتە تاوەكو 31ی تەمموزی 2022 كاری پێدەكرێت هەر چەندە كە لێخۆشبوونی شایستەداراییەكان كە وەكوو قەرزی كەڵەكە بوونە لە كاتی ئێستادا دەتوانیت چارەسەری كێشەی برینی بودجە بكات لە هەمانكات دا دڵنیاییەكی زیاتر دەدات بەو كۆمپانییایانەی كە لە بواری بەرهەمهێنان و هناردە كردنی نەوت كار دەكەن ئەوش سیاسەتەكی ئەرێنییە بۆ ئەوە هەنگاوەكی تر بەرەو سەربەخۆیی دارایی لە راستای ئەو سیاسەتە سەركەوتوانەی هەرێمی كوردستان لە هەمبەر بەرهەمهێنان و هەناردە كردنی نەوت هەیبووە..

:01:42:28.08.2017
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
Resistant Co. Reklam
ئایه‌ كام حیزب پشكى له‌ داهاتى نه‌وت هه‌یه‌






هەلی کار